بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: لەوانەیە لەمەودوا ئینتەرنێت ببێتە خۆڕایی

2017-11-16

لەوانەیە لەمەودوا ئینتەرنێت ببێتە خۆڕایی

ماڵپەری قەزای خەبات


بەپێی پرۆژەكەی ئیلۆن ئەو تۆڕەی بونیادی دەنێت جاڵجاڵۆكەیی دەبێت و ماوەی پێنج ساڵی پێدەچێت. لەڕێگەی ئەو تۆڕە جاڵجاڵۆكەییەوە هەموو دانیشتوانی سەر زەوی تەنانەت لە چیاكان و لە بیایان و لەناو زەریاشدا وای فای بەخۆڕایی بەردەست دەبێت.


پرۆژەكەی ئیلۆن تاكە پرۆژە نییە و پرۆژەیەكی نوێش نییە لەبەرئەوەی پێشتر هەردوو كۆمپانیای سامسۆنگ و گووگڵ بەجیا پرۆژەیەكی هاوشێوەیان پێشكەش كردووە، بەڵام ئەوەی پرۆژەكەی ئیلۆن و كۆمپانیای سپەیس ئێكسی سەرنجڕاكێش كردووە و زیاتر لەوانی دیكە بایەخی پێدەدرێت ئەوەیە، كۆمپانیای سپەیس ئێكس هەموو ئەو ئامێر و پێداویستییانەی لەبەردەستدایە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە پێویستە.

No comments: