بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی قەزای خەبات ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات: ئەورووپا ئامادەیە ئاسانکاری بۆ دیالۆگ بکات" یەکێتی ئەورووپا نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی نارد

2017-11-16

ئەورووپا ئامادەیە ئاسانکاری بۆ دیالۆگ بکات" یەکێتی ئەورووپا نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی نارد


فیدێریکا مۆگێرینی، کۆمیساری باڵای سیاسەتی دەرەوەو ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، نامەیەکی بۆنێچیرڤان بارزانی ناردووەو رایگەیاندووە، ئەگەر لایەنەکان داوای لێبکەن، یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ھاوکارە نێودەوڵەتییەکانیدا، ئامادەیە ئاسانکاری بۆ دیالۆگ بکات، لەنێوان ھەرێم و ناوەند.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، نامەیەکی لە فیدێریکا مۆگێرینی، کۆمیساری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپاوە پێگەیشت. لە سەرەتای نامەکەیدا مۆگێرینی ھاوخەمیی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەردەبڕیت بۆ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە.

نوسیویەتی"سەرەتا دەمەوێت، لەدڵەوە سەرەخۆشی، لەقوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیە بکەم کە ڕۆژی ١٢ی نۆڤەمبەر ھەرێمی کوردستانی گرتەوە"‌.

ھەروەھا دەڵێت"ئێمە لەنزیکەوەو بە نیگەرانییەوە لە پێشھاتە مەیدانییەکانمان ڕوانیوە، ماوەی چەند ھەفتەی ڕابردووش کاری لەپێشینەمان ئەوەبووە کە ڕێگری لە توندوتیژی بکرێت لە ھەر لایەنەکەوە بێت، ھەروەھا پشتگیریی ئەو ھەوڵانەمان کردووە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دراون، وەک ڕێکارە ئەمنییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان. یەکێتیی ئەورووپا بەردەوامیشە لە چاودێریکردنی دۆخەکە و ھاوکاریی مرۆیی پێشکەش دەکات".

نامەکە لەڕێگەی کلاریس پاستۆری، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپاوە لەھەرێمی کوردستان گەیشتە نێچیرڤان بارزانی، مۆگێرینی، ھەروەھا پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ دیالۆگ لەنێوان ھەولێر و بەغدا دووپات کردووەتەوە"ئەگەر لایەنەکان داوای لێ بکەن، یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ ھاوکارە نێودەوڵەتییەکانیدا، ئەوپەڕی ئامادەیە ھاندان و ئاسانکاری بۆ ئەو دیالۆگە بکات کە بزانێت سوودمەندە و ئەنجامی باشی لێدەکەوێتەوە".

لەکۆتاییدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە"نەک بەتەنھا یەکێتی و سەقامگیریی عێراق، بەڵکوو یەکێتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە حکوومییەکانیشی بۆ یەکێتیی ئەورووپا گرنگە

No comments: